“ئێران هەزار مووشەکی بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکەی ئیسرائیل ئامادەکردووە”

SNN
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لەزاری بەرپرسانی ئێرانییەوە بڵاویکردەوە، کە ئەو وڵاتە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هرشێکی ئیسرائیل، تا هەزار مووشەکی ئامادەکردووە، بەڵام ئاستی وەڵامەکەیان بۆ ئەو هێرشە بە گوێرەی قەبارە و جۆری پەلامارەکەی تەلئەبیب دەبێت.
رۆژنامەکە لە زاری دوو بەرپرسی حکومیی ئێران و دوو فەرماندەی سوپای پاسدارانەوە بڵاویکردووەتەوە، لە ئەگەری هەر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەیان، بە گوێرەی قەبارە و ئەو شوێنانەی دەکرێنە ئامانج وەڵام دەداتەوە.
روونیشیان کردووەتەوە، ئەگەر دامەزراوە نەوتی یاخود ئەتۆمییەکان بکرێنە ئامانج، وەڵامەکەیان توندتر دەبێت و ئەوەشخراوەتەڕوو کە ئێران تا هەزار مووشەکی بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکردووە، ئەمە جگە لە توندتربوونەوەی کردەوەکانی گروپەکانی نزیک لە تاران لە ناوچەکەدا.
هەر وەک نیویۆرک تایمز ئاماژەی پێکردووە، بڕگەیەکی دیکەی پرۆژەی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بریتیە لە پەکخستنی جموجۆڵی کەشتیوانی لە کەنداو.
هەر لەو راپۆرتەدا هاتووە، ئەگەر هێرشەکەی ئیسرائیل تەنیا چەند کۆگا و بنکەیەکی سەربازی بکاتە ئامانج دوورنییە ئێران هیچ وەڵامێکی نەبێت، چونکە خوازیاری شەڕ نییە.
لەلایەکی دیکەوە سی ئێن ئێن لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردووەتەوە، کە ئیسرائیل دڵنیایی بە ئەمریکا داوە کە لە هێرشەکەیان بۆ سەر ئێران تەنیا بنکە سەربازییەکان دەکەنە ئامانج و بەهیچ جۆرێک دامەزراوە نەوتی و ئەتۆمیەکان ناکەنە ئامانج.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









