سەرپەرشتیاری مەرزی باشماخ، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لەگەڵ لایەنی ئێرانی كۆدەبینەوە

مەرزی باشماخ له پێنجوێن | فۆتۆ: عەلی حەمە سەعید / SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاماژە بەوەدەكات بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ تایبەت بە 72 كاتژمێر داخستنی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ وەك خۆی خستومانەتە بواری جێبەجێكردنەوە، هاوكات رۆژی پێنجشەممە لەگەڵ لایەنی ئێرانی كۆدەبینەوە و پێیان دەڵێن ” ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا تەنها بە ئێمە ناكرێت”
لیوا مەریوان شێخ كەمال، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی راگەیاند: لە ئێستادا هیچ جۆرە جموجوڵێكی بازرگانی و هاتن و چونی گەشتیاران لە رێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە راگیراوە، ئەوەش دوای فەرمانێكی وەزارەتی ناوخۆ كە داوای داخستنی مەرزەكەی كردبوو بۆ ماوەی 72 كاتژمێر، بۆیە فەرمانەكە وەك خۆی خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی بەشی ئیرانی مەرزی باشماخ پەیوەندیمان گرێداوە كە رۆژی پێنجشەممە كۆبوونەوەیەك لە نێوان هەردوولاماندا ئەنجامبدەین بۆ ئەوەی هەردولامان رێكارە خۆپارێزی و تەندروستییەكان بۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان ئەنجامبدەین، بۆیە لەو كۆبونەوەیەدا بەلایەنی ئێرانی دەڵێین ناكرێت تەنها ئێمە لای خۆمانەوە رێوشوێنەكان بگرینە بەر و لەدیوی ئێران رێوشوێنە تەندروستییەكان جێبەجێنەكرێن چونكە ئەگەر وابێت سەركەوتوو نابین لە كۆنتڕۆڵكردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەی یەكێك لە هۆكارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە مەرزی باشماخ پەیوەندی بە هاتن و چونی شۆفێرانی ئێرانی و هەرێمی كوردستانە لە مەرزەكەدا، بەڵام لە دوای كۆتایی هاتن بەو 72 كاتژمێرە جارێكی دیكە بە شیوەیەكی تۆكمەتر مەرزە بەڕووی كاری بازرگانی و جموجوڵی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكاندا دەكەینەوە، بەڵام بەجێبەجێكردنی ڕێكارە تەندروستییەكان.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









