سبەینێ بە بەشداری 700 جوتیار و خاوەنكار دەیەمین فێستیڤاڵی هەنار لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

فێستیڤاڵی هەنار فۆتۆ-عەلی حەمە سەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
بۆساڵی دەیەم لەسەر یەك وابڕیارە سبەی پێنجشەممە لە 600 كەپر و بە نمایشكردنی بەرهەمی 700 جوتیار و خاوەنكاری سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەیەم فێستیڤاڵی هەنار لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت و بۆماوەی سێ ڕۆژ بەردەوامی دەبێت.
ستار مەحموود، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی دەیەم فێستیڤاڵی هەنار لە پارێزگای هەڵەبجە بە كۆتا گەیشتوون، بۆ ئەومەبەستەش سبەی پێنجشەممە لە كاژێر 10:00ی بەیانی كارەكانی دەیەمین فێستیڤاڵی هەنار لە پارێزگای هەڵەبجە دەستپێدەكات و بۆماوەی سێ ڕۆژ بەردەوامی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە فێستیڤاڵەكەی ئەمساڵدا، 600 كەپر بۆ زیاتر لە 700 جووتیار و خاوەن كار و باخەوان، خاوەن كارە دەستییەكان و بەشداربووانی دیكە ئامادە كراون، بۆیە پێشبینی دەكەین ئەم ساڵ ژمارەی گەشتیار و كڕیار زیاتر بێت، چونكە ئامادەكارییەكی زۆر باشمان كردووە بەراورد بە فێستیڤاڵەكانی ساڵانی ڕابردوو، هاوكات لە فێستیڤاڵەكەدا هەناری هەڵەبجە و هەورامان، هەنگوینی ناوچەكە، دۆشاو، مێوژ، گوێزی هەورامان، خواردنە كوردەوارییەكان، بەرهەمە كولتوورییەكان و كارە دەستییەكانی خانمان دەخرێنەڕوو.
بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، جگە لە خستنەڕووی بەرهەمی جوتیاران و خاوەنكارانی سنورەكە، ئەمساڵ بۆیەكەمجارە كە هەر لەو ڤیستیڤاڵەدا گفتوگۆی زانستی سەبارەت بە چۆنێتی بەرهەمهێنان و بەبازاڕكردنی هەناربە بەشداری كەسانی پسپۆڕو شارەزا بەڕێوە دەچێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









