داواكاری مامۆستایانی ناڕازی تەوتینی مووچە و ڕزگاركردنی مووچەبوو لەدەستی دەسەڵاتێكی خۆسەپێن

بانکی رەشید و رافیدەین
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی ئاماژە بەوەدەكات، هەوڵەكانی پەرلەمانتارانی یەكێتی و خودی سەرۆكی یەكێتی بۆ تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانی و ڕەتكردنەوەی هەژماری من یەكێك بوو لەداواكارییە سەرەكییەكانی ئێمە، چونكە پێمان وایە تەوتینكردنی مووچە لە بانكە فیدرالیەكان و ڕزگاركردنی مووچەكانمانە لەدەستی دەستەڵاتێكی خۆسەپێن.
رزگار بەختیار، یەكێك لە مامۆستایانی ناڕازی و ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەیەكە هەوڵێكی جددی لە یەكێتی نشتیمانی كوردستان دەبینین كە دەیەوێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە گشتی و فەرمانبەرانی سنوری سلێمانی بەتایبەتی, ئەمەش هەوڵێكی جێگای دڵخۆشی ئێمەیە و یەكێك لەداواكارییە سەرەكییەكانمان لەكاتی خۆپیشاندانەكان جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بوو لەناویشیاندا تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانكە فیدراڵییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، “هەوڵەكانی سەرۆكی یەكێتی و پەرلەمانتارانی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق نیشاندەری ئەوەن كە ئێستا بۆ هەموولایەك ڕوونبووەتەوە ئەوەی دەسەڵاتێکی خۆسەپێن دەیەوێت بەزۆر پرۆژەی هەژماری من بەسەر مامۆستایاندا بسەپێنێت كارێكی سەركەوتوو نابێت چونكە پرۆژەی “هەژماری من” خاوەنەكەی بۆ دەسەڵاتێکی خۆسەپێن دەگەڕێتەوە كە هیچ شتێكی ئەو تۆ لەبارەیەوە نازانین و مووچەكانیشمان ئەگەر لەو پرۆژەیەدا تەوتین بكرێت رووبەڕووی چارەنوسێكی نادیار دەبێتەوە.”
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی یەكێتی و پەرلەمانتارەكانی هەوڵی بۆ دەدەن جگە لەوەی جێبەجێكردنی بڕیارێكی دادگای فیدراڵییە هیچی دیكە نییە و نابێت لێكدانەوەی سیاسی بۆ بكرێت، بەڵكوو ئەوەی كە پارتی و سەرۆكی حكومەت سورن لەسەر ئەوەی كە دەبێت پرۆژەی هەژماری من جێبەجێبكرێت ئەوە گومانی دروستكردووە سەپاندنی خواستی لایەنێكە بەسەر سەرجەم فەرمانبەراندا كە ئەمە لای ئێمە ڕەتدەكرێتەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
51 خولهك لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
51 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
51 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









