هەژماری من پڕۆژەیەكی شەخسییەو تەواو پێچەوانەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییە

سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق | فۆتۆ: Rudaw
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات پرۆژەی هەژماری من پڕۆژەیەكی شەخسییەو تەواو پێچەوانەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییە، بۆیە ئێمە نامانەوێت كارێك بكرێت پێچەوانەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بێت و لە داهاتوودا گرفت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروست ببێت، بۆیە هەموو هەوڵێكمان بۆ جێبەجێكردنی تەوتینە لە بانكە فیرداڵییەكان.
سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو ڕێككەوتنەی كە كراوە دەبێت تاكۆتایی ساڵ سەرجەم مووچە خۆرانی هەرێم لەیەكێك لەبانكە حكومییەكانی عیراق تەوتینیان بۆبكرێتەوە، بۆیە ئەگەر بەخێرایی ئەو كارە نەكرێت ئەوا لەدوای سەری ساڵەوە جارێکی دیكە گرفتی دواكەوتنی مووچە سەر هەڵدەداتەوە وگرفت بۆ مووچەی فەرمانبەران دروست دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە بەڵێنمان بە هاووڵاتیان و فەرمانبەران داوە كە بەرگریكاربین لە مووچەكانیان و نەهیڵین گرفت بۆ مووچەی فەرمانبەران دروست ببێت، بۆیە دەبێت لە ڕێگەی تەوتین لە بانكە فیدراڵییەكان مووچەی فەرمانبەران گەرەنتی بكرێت، چونكە پرۆژەی هەژماری من پرۆژەیەكی سەخسییە و پێچەوانەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییە.
وتەبێژەكەی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، وەك ئەركی سەرشانمان و لە چوارچێوەی هەوڵەكانمان بۆ تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەران، لە پەرلەمانی عێراقەوە دەستمان كردووە بە كۆكردنەوەی واژوو بۆ ئەوەی لەڕێگای پەرلەمانەوە سەرۆكوەزیرانی عێراق پابەند بكرێت بە جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و گەشبینین كە بتوانین تا كۆتایی ئەمساڵ ئامانجەكەمان بەدەست بهێنین.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
19كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









