وادەی یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا

پەرلەمانی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژتردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات لەدوای دوای بڵاوكردنەوەی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردەكانی پەرلەمانی كوردستان، بۆماوەی سێ ڕۆژ دەرگای تانەدان لە ئەنجامەكان دەكرێتەوە، دواتر ئەنجومەنی كۆمیسیاران بڕیار لەسەر تانەكان دەدات و پاش كۆتایی هاتنی ئەو بابەتە دەبێت لەماوەی 10 ڕۆژدا پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە.
جمانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان ڕاگەیەندرا، لە سبەینێوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لایەنە سیاسییەكان و كاندیدەكان دەتوانن تانە لە ئەنجامەكان بدەن، پاشان ئەنجومەنی كۆمیسیاران بڕیار لەسەر تانەكان دەدات.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای یەكلاكردنەوەی تانەكان لەلایەن ئەنجومەنی كۆمیسیارانەوە، ئەوكات ناوە دەرچووەكان بۆ پەرلەماندەنێردرێن بۆ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و پاشان لەماوەی 10 ڕۆژدا سەرۆكایەتی هەرێم داوای یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەكات بۆ ئەوەی پەرلەمانتارەكان سوێندی یاسایی بخۆن و یەكەم دانیشتن بكرێت.
بەپێی یاسای ژمارە یەكی پەرلەمانی كوردستان كە لە ساڵی 1992 دەرچووە، لە یەكەم دانیشتنی پەرلەماندا، سەرەتا بەتەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆكایەتی دانیشتنەكە دەكات، بەو پێشەش (محەمەد سلێمان) سەرۆكی لیستی نەوەی نوێیە لە بازنەی سلێمانی، بە تەمەنترین پەرلەمانتارە، بۆیە ئەو سوێندی یاسایی دەخوات و سەرۆكایەتی دانیشتنەكە دەكات ئەندامەكانی تر، ئەگەر ڕێككەوتنی لایەنەكان هەبوو دەستەی سەرۆكایەتیی هەڵدەبژێرێت، ئەگەرنا دانیشتن بەكراوەیی دەهێڵرێتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
7كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









