ئەمڕۆ سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق هەڵدەبژێردرێت

دانيشتنی پەرلەمانی عێراق
SNN
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 31ـی تشرینی یەکەم، بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 1:00 پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێکی نوێ، گفتوگۆی چڕ لەنێوان لایەنە سوننەكان هەیە و شیعەكانیش كۆتا دەرفەتیان بە سوننەكان دراوە، بۆ ئەوەی تاکوو پێش کۆبوونەوە خۆیان یەکلایی بکەنەوە.
مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساویی، كاندیدن بۆ سەرۆکی پەرلەمان، هەرچەندە هیچیان لەلایەن سوننەكانەوە پشتگیریی ناکرێن و گرەو لەسەر دەنگی پەرلەمانتاران دەكەن، بەڵام چاوەڕوان ناكرێ كۆبوونەوە بەئاسانی تێپەڕێت.
لەگەڵ ئەوەش دا، مەحموود مەشهەدانی، كە كاندیدە، لەلایەن محەمەد حەلبووسی و نووریی مالیكی پاڵپشتی دەكرێ.
لای خۆیەوە موسەننا سامەرایی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم ئاماژەی بەوە كرد “لایەنە شیعەكان دەستیان لە لاوازكردنی سوننەكان هەیە، بۆ ئەوەی ئەو پێگەیە بکەوێتە ژێر دەستی شیعەکان خۆیان.”
ئەمەش لە کاتێکدایە لە ڕۆژی 14ـی 11ـی 2023، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەرکرد.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
7كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









