
دابەشکردنی زەوی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی ئاشكرایدەكات كە سەرجەم ئەو كەسانەی كە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانیان هەیە لە هەفتەی داهاتوو زەوییان بەسەردا دابەشدەكرێت كە ژمارەیان 500 كەس دەبێت و ڕووبەری ئەو زەوییانەشی پێیان دەدرێت 200 مەتر دەبێت.
ئەدیب لەتیف، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: لەئێستادا ئامادەكاری دەكرێت بۆ پێدانی زەوی بەكەسوكاری شەهیداندا و دوای رێكخستنی ناوەكانی ئەو كەسانەی سوودمەند دەبن، هەفتەی ئایندە دەست بەدابەشكردنی زەوییەكان دەكرێت، كە ژمارەیان نزیكەی 500 كەسە لەوارسی شەهیدان.
ئاماژەی بەوەشكرد، دابەشكردنی زەوی بە شێوەی تیروپشك و خاڵبەندی دەگرێتەوە و لەهەفتەی داهاتوو دابەشكردنی بەسەر ئەو كەسانە دەبێت كە پێشتر فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانیان بۆ دەركراوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی زەوییەوە، تائێستا وەریان نەگرتووە و دابەشكردنەكەی دواكەوتووە.
بەڕێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی 43 هەزار مووچەخۆر هەیە و تائێستا 22 هەزار پارچە زەوی بە كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەشكراوە، رووبەری ئەو زەوییەی بۆ هەر فەرمانبەرێك تەرخان دەكرێت 200 مەتر دووجا دەبێت، ئەوەش بەگوێرەی ساڵانی خزمەت و ژمارەی ئەندامانی خێزان و شوێنی نیشتەجێبوون زەوییەكان دابەشدەكرێن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









