لەماوەی سێ ڕۆژی فێستیڤاڵی هەنار بەبڕی یەك ملیار و 435 ملیۆن دینار بەرهەمی جوتیاران فرۆشراوە

ڤێستیڤاڵی هەنار
SNN-عەلی حەمە سەعید
لیژنەی سەرپەرشتیاری دەیەمین فێستیڤاڵی هەنار لەهەڵەبجە ئاشكرایكرد، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردووی فێستیڤالەكەدا 287 هەزار كەس سەردانی فێستیڤاڵەكەیان كردووە و هاوكات بە بڕی یەك ملیارو و 234 ملیۆن دینار هەنارو بەرهەمەكانی دیكە فرۆشراون.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لەسەرپەرشتیارانی دەیەمین فێستیڤاڵی هەنار بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردووی فێستیڤاڵەكەدا 287 هەزار كەس سەردانی فێستیڤاڵەكەیان كردووە و هاوكات بە بڕی یەك ملیارو و 435 ملیۆن دینار هەنارو بەرهەمەكانی دیكە فرۆشراون.
هەر ئەمڕۆش هەورامان جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئەوەی بە SNNڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە كۆمانكردووەتەوە لەماوەی دوو رۆژی رابردووی فێستیڤاڵی هەناردا 190 هەزار سەردانیكار و گەشتیار سەردانیان كردووە، بەجۆرێك رۆژی یەكەمی ڤێستیڤاڵی هەنار 80 هەزار و رۆژی دووەم 110 هەزار كەس سەردانی ڤێستیڤاڵەكەیان كردووە، رۆژی سێیەمیش نزیکەی 100 هەزار کەس بووە.
لە فێستیڤاڵەكەدا هەنگوین، دۆشاو، مێووژ، گوێزی هەورامان، خواردنە كوردەوارییەكان، بەرهەمە كولتوورییەكان و كارە دەستییەكانی خانمان دەخرێنەڕوو، هاوكات لە ساڵی رابردووش لەماوەی سێ ڕۆژی ڤیستیڤاڵەكەدا 270 هەزار گەشتیار سەردانی ڤیستیڤاڵەكەیان كردبوو لەو ماوەیەشەدا بەبڕی ملیارێك و 300 ملیۆن دینار بەرهەمی جوتیاران فرۆشرابوو.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








