تائێستا سێ تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دراوە و سبەینێ كۆتایی بە تانەلێدان دێت

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، تا ئەمڕۆ سێ تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە و سبەینێ یەكشەممەش كۆتایی بە تانەلێدان دێت لە ئەنجامەكان، هاوكات ئەنجومەنی كۆمیسیارانیش بریار لەسەر تانەكان دەدات.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیەندرا، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە دەرگای تانەدان لە ئەنجامەكان كراوەتەوە بۆ ئەوەی كاندیدەكان و لایەنە سیاسییەكان تانە لە ئەنجامەكان بدەن ئەگەر ئەنجامەكانیان بەدڵ نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئەمڕۆ شەممە 2/11/2024 تەنها سێ تانە تۆماركراون، بەجۆرێك دوو تانە لە ئۆفیسی دهۆكی كۆمیسیۆن و تانەیەكیش لە ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆن تۆماركراوە و لە ئۆفیسی هەولێر هیچ تانەیەك تۆمار نەكراوە و هاوكات وەرگرتنی تانەكانیش تا سبەی یەكشەممە بەردەوامی دەبێت، پاشان ئەنجومەنی كۆمیسیاران بڕیار لەسەر تانەكان دەدات.
وتەكانی وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەكاتێكدایە كە ڕۆژی 20ی مانگی ڕابردوو پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمان بەڕێوەچوو، هاوكات ڕۆژی چوارشەممەی ڕأبردووش كۆمیسیۆن ئەنجامی كۆتایی پرۆسەكەی ڕاگەیاند و بۆماوەی سێ ڕۆژیش دەرگای تانەدا كراوەتەوە لە ئەنجامەكان و سبەینێ یەكشەممە ئەو وادەیە كۆتایی پێدێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
16كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









