لەماوەی دوو ڕۆژدا 190 هەزار گەشتیار سەردانی فێستیڤاڵی هەناریان كردووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ كۆتا ڕۆژی فێستیڤاڵی هەنارە لە هەڵەبجە بەوتەی وتەبێژی گەشتوگوزاری هەڵەبجە لەماوەی دوو رۆژی ڕابردووی هەڵەبجەش 190 هەزار گەشتیار سەردانی فێستیڤاڵەكەیان كردووە تا ئێوارەی ئەمڕۆش فێستیڤاڵەكە بەردەوامی دەبێت.
هەورامان جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە كۆمانكردووەتەوە لەماوەی دوو رۆژی رابردووی فێستیڤاڵی هەناردا 190 هەزار سەردانیكار و گەشتیار سەردانیان كردووە، بەجۆرێك رۆژی یەكەمی فێستیڤاڵی هەنار 80 هەزار و رۆژی دووەم 110 هەزار كەس سەردانی ڤێستیڤاڵەكەیان كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ دوا رۆژی فێستیڤاڵەکەیە، ئەگەر كەشوهەوا خۆش بێت و باران نەبارێت چاوەڕوان دەكەین ئەمڕۆش ژمارەیەكی زیاتر لە گەشتیار سەردانی فێستیڤاڵەكە بكەن و دوای ئێوارەش ئامارەكانی كۆتایی فێستیڤاڵەكە بڵاودەكەینەوە.
لە فێستیڤاڵەكەدا هەنگوین، دۆشاو، مێووژ، گوێزی هەورامان، خواردنە كوردەوارییەكان، بەرهەمە كولتوورییەكان و كارە دەستییەكانی خانمان دەخرێنەڕوو، هاوكات لە ساڵی رابردووش لەماوەی سێ ڕۆژی فێستیڤاڵەكەدا 270 هەزار گەشتیار سەردانیان كردبوو لەو ماوەیەشەدا بەبڕی ملیارێك و 300 ملیۆن دیناربوو بەرهەمی جوتیاران فرۆشرابوو.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









