ژووری ئۆپراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات بۆ خۆپاراستن لە هەورەبروسکە چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە

0
698
روودانی هەورە بروسکە لە هەولێر

SNN-

ژووری ئۆپراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات چەند رێنماییەکی لەبارەی خۆپاراستن لە هەورەبروسکە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: لە کاتی هەورەبروسکە مۆبایلەکانتان دابخەن.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تاوەکو شەوی یەکشەممە بەردەوام دەبێت.

ژووری ئۆپراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان داوا لە هاونیشتمانییان دەکات “لە کاتی هەورەبروسکە مۆبایلەکانیان دابخەن، ئەگەر لە ژێر یان نزیکی داری درێژبوون بەخێرایی دووربکەونەوە”.

رێنماییەکان ئەمانەن:

– دەستبەجێ مۆبایلەکەت دابخە.
‎- ‏ ئەگەر لەژێر یان لە نزیک دارێکی درێژ بووی، خێرا لێی دوور بکەوە.
‎- ‏ لە نزیک ستوونەکانی کارەبا و تەلەفۆن و تاوەرەکانی پەیوەندی و گەیاندن دوور بکەوە.
– لە شوێی بەرز مەوەستە.
– ‏ ئەگەر لە ناوچەی کشتوکاڵی بیت ئەوا تا بکرێت دوور بکەوە لەو شوێنانەی کە داری بەرزی لێیە، هەوڵبدە بگەیتە ناوچەی دەشتایی و نزم کە درەختی باڵا نزمی لێبێت.
-‏ تا بکرێت نەچیتە شوێنە کراوەکان، ئەگەر بەناچاری لە شوێنێکی وا بوویت، دەستبەجێ لەسەر زەوی پاڵکەوە، یان لانیکەم دابنیشە و نەڕۆیت تاگێژەڵووکەکە کۆتایی دێت.
– لە کەلویەل و ئامێری ئاسنیی پەرژینەکان و هەرچی جۆرە بارستە کانزایەی کەڵەکەبوو بێت، دوور بکەوە.
‎-‏ لە کەناراوەکانی وەک رووبار و دەرباچەکان و چەم و ناوچە شێدارەکان دوور بکەوە.
– بەکارنەهێنانی ئامێرەکارەباییەکان لە دەرەوەی ماڵەوە لە کاتی نزیکبوونەوەی گێژەڵووکەی بروسک.
– خێرا ئەریەلی ئۆتۆمبیلەکەت دابەزێنە.
– ‏ئەگەر لەناو ئۆتۆمبێل بوویت، ئەوا دامەبەزە، چونکە پەیکەری ئۆتۆمبێلەکەت جۆرێک لە پارێزگاریت پێ دەبەخشێت.
‎-‏ لە هەرحاڵەتێکی نەخوازراو پەیوەندی بکە بە لایەنی پەیوەندیدار.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this