ئێران: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە هەرێمی كوردستانەوە ئەنجام نەدراوە

SNN-
پەرلەمانتارێكی ئێران رەتیدەکاتەوە کە ، هێرشی چەكداری ئیسرائیل بۆ سەر خاكی ئێران لە ئاسمانی هەرێمی كوردستانەوە ئەنجام درابێت و دەشڵێت: بەكارهێنانی ئاسمانی عێراقیش بەبێ مۆڵەتی ئەو وڵاتە بووە.
روحوڵڵا نەجابەت، ئەندامی پەرلەمانی ئێران لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر خاكی ئێران رایگەیاندووە، حكومەتی عێراق بەڵێنی داوە، ئاسمانی خۆی لەدژی بەرژەوەندی ئێران بەكارنەهێنێت، بەڵام نەتوانراوە رێگری لێ بكرێت، ئەوەی كەكراوە بە ڕەزامەندی و مۆڵەتی حكومەتی عێراق نەبووە.
دەشڵێت: هێرشی چەكدارانی ئیسرائیل بۆ سەر خاكی ئێران، لە ئاسمانی هەرێمی كوردستانەوە ئەنجام نەدراوە.
هەروەها حەبیبوڵا سیاری، جێگری ڕێكخەری سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، دوای ئۆپەراسیۆنی سادق دوو، تەواوی ئاسمانی عێراق لە ژێر كۆنترۆڵی فڕۆكەكانی ئیسرائیل و ئەمریكا و بەریتانیا و فەرەنسادایە و نزیكەی 25 رۆژ بەدوای ئەوەدا دەگەڕان چالاكی لە دژی ئێران ئەنجام بدەن.
پێشتر كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندبوو، ئیسرائیل ئاسمانی عێراقی بەكارهێناوە لە هێرشەكەی مانگی رابردوودا بۆسەر ئێران، دواتر حكومەتی عێراق یاداشتێكی ناڕەزایی ئاڕاستەی نەتەوەیەكگرتووەكان كرد و دانینا بەوەی ئیسرائیل لە ئاسمانی عێراقەوە هێرشیكردووەتە سەر تاران.
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









