لەگەڵ هاتنی شەپۆلی بارانبارین مەترسی دروستبوونی لافاو لە هەولێر هەیە

لافاوی هەولێر
SNN-عەلی حەمە سەعید
ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی بارانبارین لە چەندین گەرەكی شاری هەولێر لافاو دروست دەبێت و بەهۆیەوە زیانی گیانی و مادی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، بۆ ئەمساڵیش كە بەگوێرەی پێشبینی كەشناسان بری باران بارین زۆر دەبێت و خەڵکی هەولێریش ترسیان لەوە هەیە كە جارێكی دیكە لافاو لەگەڕەكەكانیان دروست ببێتەوە و زیانیان پێبگات.
خالید سادق، یەكێك لەهاووڵاتیانی دانیشتووی گەڕەكی زیلان بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی پشتگوێخستنی ئیدارەی شاری هەولێر بە دروستكردنی پرۆژەی ئاوەڕۆ و نەبوونی ئاوەڕۆ و ڕێڕەوی ئاوی پێویست لە گەڕەكەكەمان و دەیان گەڕەكی دیكەی هەولێر ساڵانە لەگەڵ هەر بارانبارینێكی كەمدا هاوشێوەی مەلەوانگەیەك كۆلانەكان پڕ دەبن لە ئاو و زیانێكی زۆر دوای خۆی جێدەهێڵێت، بۆیە هەر لە ئێستاوە ترسمان لەدرویستبوونی لافاو لا دروستبووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ هاتنی وەرزی باران بارین ترسی هاوڵاتیانی گەڕەكە جیاوازەكانی شاری هەولێر ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت، چونكە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان بەهۆی بێ پلانی حكومەتەوە لافاو روو لە گەڕەك و بازاڕەكانی هەولێر دەكات و ئیدارەی شارەكەش نایەن بەدەم چارەسەركردنی گرفتەكانی هاووڵاتیانەوە و هیچ پلانێكی درێژخایەنی نییە بۆ نەهێشتنی مەترسی دروستبوونی لافاو لە هەولێر.
وتەكانی ئەو هاووڵاتییەی شاری هەولێر لەكاتێكدایە كە بەگوێرەی پێشبینییە كەشناسییەكان لە ئەمشەوەوە شەپۆلێكی باران بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و هاووڵاتیانی هەولێریش ترسیان لە دروستبوونی لافاو هەیە لە گەڕەك و كۆڵانەكانیاندا.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









