مووچە تەوتین بكرێت كێشەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران چارەسەردەبێت

تەوتین، رەشید، رافیدەین
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەگەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەگوێرەی بڕیارەكای دادگای فیدراڵی عێراق تەوتین بكرێت، ئەوا لە قۆناغی داهاتوودا كێشەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران چارەسەردەبێت.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی رایگەیاند: وەك فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراقەوە هەوڵەكانمان چڕكردووەتەوە بۆ ئەوەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكرێت وەك ئەوەی لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق ئاماژەی پێكراوە، چونكە پێمان وایە بۆ گەرەنتیكردنی مووچە، پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تەوتین بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی وەك خۆی جێبەجێبكرێت ئەوا ئەو كێشە و گرفتانەی كەپێشتر هەبوون لەبارەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم جارێكی دیكە سەرهەڵنادەنەوە، هاوكات ئەگەر مووچە تەوتین بكرێت كێشەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران چارەسەردەبێت و هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق پلەبەرزكردنەوە بۆ فەرمانبەران دەستپێدەكاتەوە.
هەوڵەكانی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا بۆ تەوتینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامە و لە چەند رۆژی رابردووشدا لەگەڵ بەرێوەبەری بانكی رەشید كۆبوونەتەوە و مۆڵەتیان وەرگرتووە كە لقەكانی ئەو بانكە لە سلێمانی بكەنەوە و تەوتینی مووچەی فەرمانبەران دەستپێبكات.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
52 خولهك لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
52 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
52 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









