وەزیری تەندروستی كارەکەی خۆی لەبیردەكات و لەسەر “هەژماری من” باس لە سزادان دەكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەكاتێكدا وەزارەتی تەندروستی بەیەكێك لە وەزارەتە خزمەتگوزارییەكان دادەنرێت بۆ خزمەتكدرنی هاووڵاتیان و چارەسەركرنی نەخۆشان، بەڵام وەزیری تەندروستی ئەوەی لەبیركردووە كە وەزارەتەكەی دەبێت خزمەت بكات، بەڵكوو بە دەركردنی نوسراوێك باس لەسزادان دەكات ئەوەش لەدەستەڵاتی ئەودا نییە سزای هیچ كارمەندێك بدات.
بە گوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی تەندروستی كە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستی كردووە لە پارێزگا و ئیدارە سەر بەخۆكان، ئاماژە بە سزادانی هەركەس و لایەنێك لە وەزارەتەكەیان دەکات، ئەگەر كۆسپ بۆ بەجێ گەیاندنی پرۆژەی هەژماری من دروست بكەن.
لە نوسراوەكەدا ئاماژەش بەوەكراوە، كاری پێویست بكەن بۆ بەدواداچوون و جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی پرۆژەی هەژماری من، دەبێت ڕێگری لە هەر سەرپێچییەك بكرێت كە لەم ڕووەوە لەلایەن پێكهاتەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی سەرجەم بەش و كارگێڕییەكانی دامودەزگای تەندروستی دەكرێت، بەرامبەر بە كۆسپ دروست كردن لەبەردەم بەجێ گەیاندنی پرۆژی هەژماری من.
عوسمان محەمەد، شارەزا لەكاروباری دارایی و كارگێڕی بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی سزادانی فەرمانبەر لەكاتێكدا ئەنجام دەدرێت كە ئەو فەرمانبەرە پابەند نەبوو بە دەوامی فەرمی خۆیەوە یاخود كارێك ئەنجام بدات پێچەوانەی كاری پیشەكەی بێت یاخود پیشەكەی یان پۆستەكەی بەكار بهێنێت بۆ مەرامی تایبەتی خۆی، ئەوەش دەبێت لیژنەیەكی تایبەت پێكبهێندرێت پاشان بڕیار لەسەر سزادانی ئەو فەرمانبەرە بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر فەرمانبەرێك ئامادە نەبوو فۆڕمی هەژماری من پڕنەكاتەوە ئەوە تاوانی نەكردووە، بەڵكووئەوە كارێكی ئارەزوو مەندانەیە و بەگوێرەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراقیش بێت دەبێت فەرمانبەران تەوتین بكەن نەك لە پرۆژەی هەژماری من خۆیان تۆمار بكەن، بۆیە ئەو نوسراوەی وەزیری تەندروستی لەبیركردنی پیشەكەی خۆی و وەزارەتەكەیەتی كە كاریان خزمەتكردنی نەخۆش و هاووڵاتیانە نەك باس كردن لە سزادان.
ئەو نوسراوەی وەزیری تەندروستی لەكاتێكدایە كە بەگوێرەی بڕیارێكی دادگای فیدراڵی دەبێت فەرمانبەرانی هەرێم لە بانكە فیدراڵییەكانی عێراق تەوتین بكەن و هیچ ئاماژەیەك بە پرۆژەی هەژماری من نەكراوە، بۆیە پەرلەمانتارانی یەكێتی هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە بۆ ئەوەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی وەك خۆی جێبەجێبكرێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









