کەشناسی ناوی ئەو شوێنانە بڵاودەکاتەوە کە ئەمڕۆ و سبەی زۆرترین بارانی لێدەبارێت

باران و لافاو
SNN
دەستەی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەی عێراق پێشبینییەکانی خۆی بۆ رەوشی کەشوهەوا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و بەرزترین رێژەی دابارینیش لە پارێزگای سلێمانی دەبێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسیی عێراق، لە ناوچەکانی عێراق بە گشتی تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارینی بەلێزمە لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و بەرزترین رێژەی دابارین لە پارێزگای سلێمانی دەبێت، هەروەک پێشبینیی ئەوەشکراوە لە پارێزگاکانی دیالە، میسان، واست و پارێزگاکانی ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ ئێران بارانی بە لێزمە ببارێت.
ئەمڕۆ لە بەشێک لە پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی پێشبینییەکان بۆ ناسەقامگیریی کەشوهەوا و ئەگەری دابارینی رێژەیەکی بەرزی باران، خوێندن راگیراوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









