كۆكردنەوەی واژوو بۆ تەوتین بەردەوامە و تا ئێستا 125 واژوو كۆكراوەتەوە

تەوتین، رەشید، رافیدەین
SNN-عەلی حەمە سەعید
ل ەدرێژەی هەوڵەكانی فراكسیۆنی یەكێتی بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بەتایبەت لە بارەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەران، فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لە كۆكردنەوەی واژوو بۆ پابەندكردنی سەرۆكوەزیرانی عێراق بە جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بەردەوامی هەیە و تا ئێستاش زیاد لە 125 واژوو كۆكراونەتەوە.
كاروان یاروەیس، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەSNN ی راگەیاند: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ جێبەجێكردنی تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامی هەیە و لەو چوارچێوەیەشدا فراكسیۆنی یەكێتی 125 ئیمزای پەرلەمانتارانی بۆ كۆكردووەتەوە، ئەوەش بەمەبەستی پشتیوانی لە بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سەبارەت بەجێبەجێكردنی تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، توانیومانە تا ئێستا 115 پەرلەمانتارو سەرۆكی 10 فراكسیۆنی كوردستانی و عیراقی واژوو لەسەر یاداشتەكەی فراكسیۆنی یەكێتی بكەن هەڵمەتی كۆكردنەوەی واژووش بۆ هەمان مەبەست بەردەوامی دەبێت، چونمە ئەوە بەئەركی سەرشانی خۆمان دەزانین كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گەرەنتی بكەین و ڕزگاری بكەین لە مەترسی دواكەوتن و بڕینی مووچە.
هەوڵەكانی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بووەتە مایەی دڵخۆشی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم، چونكە پێیان وایە جگە لە تەوتین هیچ پرۆژەیەكی دیكە بەتایبەت هەژماری من ناتوانێت گەرەنتی مووچەكانیان بكات بۆیە پشتویانی لە هەوڵەكانی یەكێتی و فراكسیۆنەكەی دەكەن بۆ جێبەجێكردنی تەوتین.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









