ئەمڕۆ بەهای تمەن نزمترین ئاستی خۆی لەمێژوودا بەرامبەر بە دۆلار تۆماركرد

SNN-عەلی حەمە سەعید
بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆیدا بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكاندا نزمترین ئاستی تۆماركرد، بەجۆرێك 100 دۆلار بە حەوت ملیۆن و 30 هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەكرێت، هاوكات 100 دۆلاریش بەرامبەر بە 150 هەزار و 800 دیناری عێراقی.
سەركۆ محەمەد، خاوەن نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو بارودۆخە سیاسی و ئابورییەی كە ڕووبەڕووی ئێران بووەتەوە، ماوەیەكی زۆری بەهای دراوی ئێرانی كە تمەنە بەردەوام روو لە دابەیزن دەكات و ئەمڕۆش بەهاكەی بەتەوای دابەزی و نرخێكی مێژووی تۆماركرد، بە جۆرێك 100 دۆلاری ئەمەریكی بە شێوەی حەواڵە بەرامبەرە بە حەوت ملیۆن و 30 هەزار تمەنی ئێرانی.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو نرخەی ئەمڕۆی تمەن بەرامبەر بە دۆلار بۆیەكەمجارە لە مێژوودا بگاتە ئەو ئاستە، لەكاتێكدا لەمانگی نیسانی ئەمساڵیش 100 دۆلار گەیشتە حەوت ملیۆن تمەن، هاوكات لە چەند رۆژی رابردوودا 100 دۆلار بە نزیكەی شەش ملیۆن 750 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەكرا بەڵام ئەمڕۆ بەتەوای تمەن بەهای خۆی لەدەستدا هۆكاری ئەمەش بۆسەرەكی هەڕەشەكانی ئێران دەگەڕێتەوە كە دەڵێت، تۆڵە لە ئیسرائیل دەكەینەوە.
ئەو خاوەن نوسینگەی ئاڵوگۆڕە ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئێران بەڕاستی هێرش بكاتەوە سەر ئیسرائیل ئەوا بەهای دراوەكەی زۆر لەوەی ئیستا هەیە دادەبەزێت، هاوكات بەهای دینار چەند رۆژێكە جێگیرە و ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 150 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









