لە عێراق دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەیی مانگی 11 لە هەرێمش تازە لیست ڕەوانە دەكرێت

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
وەزارەتی دارایی عێراق دەستیكردووە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم ئەمڕۆ وەك هەواڵێكی بەپەلە ناردنی لیستی مووچەی بۆ بەغدا بلاوكردەوە، شارەزایەكی بواری دارایش ئاشكرایدەكات تا ئێستاش دیار نییە ئەو لیستە پەسەند دەكرێت یاخود نا و دیاریش نییە كەی پارە ڕەوانەی هەرێم دەكرێت.
ئەمڕۆ یەك شەممە وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویكردەوە كە دەستیان كردووە بە دابەشكردنی پارەی مووچەی مانگی 11ی خانەنشینانی سەربا و خانەنشینانی شارستانی عێراق و لە ڕۆژانی داهاتووش دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی دیكەی عێراق دەستپێدەكات.
هەر ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە راگەیەندراوێكدا ئەوەی بڵاوكردەوە كە ئەمڕۆ یەك شەممە 3ی 11 لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستانەوە ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ كرا.
عوسمان محەمەد، شارەزا لەكاروباری دارایی ئەوەی بە SNNڕاگەیاند: كە گرفتی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران تەنها بە تەوتین چارەسەردەبێت، چونكە دوای تێپەڕبوونی یەك مانگ تازە بەتازە وەزارەتی دارایی لیست ڕەوانە دەكات و دیاریش نییە ئەو لیستە لەلایەن عێراقەوە پەسەند دەكرێت یاخود ڕەوانەی هەرێم دەكرێتەوە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی نازاندرێت كەی پارە ڕەوانەدەكرێت، بۆیە ئەگەر تەوتین بكرێت سەرجەم ئەو گرفتانە چارەسەر دەبن و مووچە ڕاستەوخۆ دەچێتە سەر ژمارە حسابی فەرمانبەرانی هەرێم.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









