وادەی تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان كۆتایی هات و 41 تانە لە ئەنجامەكان درا

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەمڕۆ كۆتایهات بە وادەی تانەدان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هاوكات 41 تانە لە ئەنجامەكان دراوە ئەنجومەنی كۆمیسیارانیش بریاری لەسەر تانەكان دەدات.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ ئەو وادەیە كۆتایی هات كە بۆ تانەدان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیارمان كردبوو، لەماوەی ئەو سێ ڕۆژەشدا 41 تانە لەلایەن كاندیدان و لایەنە سیاسییەكانەوە تۆماركراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆی ئەو 41 تانەیەی كە تۆماركراون، بەجۆرێك 21 تانە لە ئۆفیسی سلێمانی و 12 تانە لە ئۆفیسی هەولێر و سێ تانەش لە ئۆفیسی دهۆكی كۆمیسیۆن و تانەیەكیش لە پارێزگای هەڵەبجە تۆماركراو.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆن ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی مادەی 31 لە یاسای كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەبێت لەماوەی حەوت ڕۆژدا ئەو تانانە ئاراستەی دەستەی دادوەری بكرێن و دەستەی داوەریش دەبێت لەماوەیی 10 ڕۆژدا ئەنجامی تانەكان یەكلای بكاتەوە.
وتەكانی وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەكاتێكدایە كە ڕۆژی 20ی مانگی ڕابردوو پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمان بەڕیوەچوو، هاوكات ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردووش كۆمیسیۆن ئەنجامی كۆتایی پرۆسەكەی ڕاگەیاند و بۆماوەی سێ ڕۆژیش دەرگای تانەلێدانی بۆ لایەنە سیاسییەكان و كاندیدەكان كردەوە ئەمڕۆش كۆتایی بە وادەی تانەلێدان هات.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









