کاروان یاروەیس لەبارەی هاتنی بانکی تی بی ئای بۆ ناو هەژماری من روونکردنەوە دەدات

SNN
کاروان یاروەیس رایدەگەیەنێت، زیاتر لە شەش مانگە بانکی تی بی ئای هاتووەتە ناو هەژماری منەوە، دەڵێت “لام سەیرە دوای ئەو ماوە ئێستا باسی ئەوە دەکرێت.”
کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حەوت مانگ لەمەوبەر بانکی عێراقی بازرگانی TBI لەناو فۆرمی پرۆژەی هەژماری من زیادکرا، دەڵێت “من خۆم پێنج مانگ لەمەوبەر قسەم لەگەڵ بەرێوەبەری گشتی بانکەکە کردووە بەواتسئاب چ بەتەلەفۆن و چ بەنامە.”
ئاماژەی بەوەکردووە، “سەیرم لێدێت لەم ئانوساتەدا، کە هەوڵەکان بۆ جێبەجێ کردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی لەبارەی تەوتنی مووچەی هەرێم چڕبۆتەوە، بانکی TBI، ئەمرۆ ئەوەی راگەیاندووە چوونەتە ناو پرۆژەی هەژماری من، لەوساوە بۆ ئێستا ئەوە نیو ساڵ زیاترە لەناو هەژماری منە، جگە لەچەند سەد هەژمارێکی بانکی هیچی تریان نەکردوە.”.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، تائێستا رێوشوێنی کردنەوەی لقی نوێ لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین و و سۆران و زاخۆ تاد… و دانانی ئامێری ئای تی ئێم نەگرتۆتەبەر.
روونیکردووەتەوە، “لەفۆرمی هەژماری من، مووچەخۆر دەتوانێت لەخانەی هەڵبژاردنی بانکەکان لە خانەی سەرەکی TBI هەڵبژێرێت، بەڵام لەخانەی یەدەک ناتوانێت هەر TBI هەڵبژێرێت ناچارە بانکێکی ئەهلی هەڵبژێرێت چونکە تاکە بانکی فیدرالی و حکومی تەنها TBI.”
جەختیکردووەتەوە، پێویستە هەموولایەک ئەو راستیە بزانن، کە هاتنی TBI بۆ ناو هەژماری من، نە بەمانای تەوتین دێت، نە بەمانای جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدرالی دێت، نە وەڵامدانەوەی داواکاری مووچەخۆرانی هەرێمە.
ئەمەش دوای ئەوەی دێت، بانکی تی بی ئای دوێنێ یەکشەممە 3ی تشرینی دووەم لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردبوو، کە چوونەتە ناو پڕۆژەی هەژماری منەوە.

نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









