سێ سەرۆکشارەوانی کورد لە کارەکانیان دورخرانەوە

نەخشەی فراوانخوازی تورکیا
SNN
سێ سەرۆکشارەوانی کورد لە باکوری کوردستان بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندیی لەگەڵ تیرۆرستان لە پۆستەکانیان دورخرانەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 4ی تشرینی دووەم،سەرۆکشارەوانییەکانی مێردین، ئێلهـ، لەگەڵ خەلەفت لە کارەکانیان دورخرانەوە، قەیوم بۆ سێ شارەوانی گەورەی باکوری کوردستان دانران کە یەکێکیان سیاسی ناسراوی کورد، ئەحمەد تورک سەرۆکیەتی.
میدیاکانی تورکیا ئاماژەیان بەوەکردووە، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، قەیووم بۆ گەورە شارەوانیی مێردین، شارەوانیی ئێلیهـا و شارەوانیی خەلەفەتی لە رووهای باکووری کوردستان دانران.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، ئەم بەیانییە هێزە ئەمنییەکان لە شاری مێردین بەردەم بیانی گەورەشارەوانیی شارەکەیان گەمارۆدا و فەرمانی وەزارەتی ناوخۆیان لەبارەی دانانی قەیووم گەیاندووەتە ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی گەورەشارەوانیی مێردین، لە شوێنیان قەیووم بۆ شارەوانی ئێلیها و خەلفەتیش دانراوە.
وەزارەتى ناوخۆى تورکیا لەبارەی دورخستنەوەی ئەو سێ سەرۆک شارەوانییە رایگەیاندووە، هەرسێ سەرۆکشارەوانییەکە بانگەشەیان بۆ تیرۆر کردووە و ئەندامى رێکخراوى تیرۆریستین.
هاوکات، ئەم سێ شارەوانییە هەرسێکیان سەر بەدەم پارتین و لەلایەن خەڵکانی کوردەوە هەڵبژێردراون.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
18كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









