سودانی بۆ تەوتینی مووچە و پارەدانى ئه‌لیكترۆنی بڕیاری دا

محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: IFG
SNN
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دوو بڕیاری له‌باره‌ی تەوتینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی حكومی و تایبەت و پارەدان لە فەرمانگەكان ده‌ركرد، كە تاوەكو 1ی 7ی 2025 به‌كارهێنانی پاره‌ی كاش له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت كۆتایی دێت.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاویكردەوە، له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی چاكسازی دارایی و ئابووریدا، كه نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێك له گرنگترین ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی حكومه‌ت ده‌كات، محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران فه‌رمانی گرتنه‌به‌ری چه‌ند هه‌نگاوێكی كرد، بۆ پته‌وكردن و په‌ره‌پێدانی سیسته‌م و خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی.
ئاشكراشی كردووە، سودانی بڕیاری داوە بۆ تەوتین كردنی مووچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌رتی تایبه‌ت هاوشێوه‌ی كه‌رتی حكومی و ڕاسپاردنی هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و بانكی ناوه‌ندی عێراق، بۆ به‌شداری كردنی ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی میكانیزمێكی گونجاو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
جەختیشكراوەتەوە، “وه‌زاره‌ته‌كان و سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌ستبه‌رداری پاره‌دان نه‌ختینه (كاش) بن و پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی به‌كار بهێنن له پاره‌دان و مامه‌ڵه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تردا”.
بەپێی بڕیارەكە، له‌ڕێگه‌ی پلانێكی یه‌كخراوه له‌لایه‌ن هه‌ر وه‌زاره‌تێك یان دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومییه‌وه پێش 31ی 12ی 2024 پێشكه‌ش بكرێت، به مه‌رجێك جێبه‌جێكردنی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م پلانه تا 1 ی 7ی 2025ـه‌وه ئەنجام بدرێت.
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
17كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
13كاتژمێر لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
13كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
13كاتژمێر لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
13كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









