
كێڵگهیهكى پهلهوهرى له ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا بەرهەمی مریشكی كێڵگەكانی هەرێم ڕەوانەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق ناكرێت و هاوكات بەرهەمی كێڵگەكانیش پێكەوە دەخرێنە بازاڕ، ئەمەوایكردووە كە نرخی مریشكی زیندوو لە بازاڕ هەرزان ببێت و ئەمڕۆ نرخی كیلۆیەك مریشك بە دووهەزار و 500 دینار فرۆشرا.
سەردار ئەیوب، یەكێك لە مریشكفرۆشانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: نرخی مریشكی زیندوو ڕووی لەدابەزین كردووە بەجۆرێك بەراورد بە دوو مانگی ڕابردوو زیاد لەهەزار و 500 دینار نرخی مریشك دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و ئەمڕۆ كیلۆیك مریشكی زیندوو بە دوو هەزار و 500 دینار فرۆشتوومانە بەهاووڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی پێگەیشتنی بەرهەمی كیڵگە پەلەوەرییەكان لەیەك كاتدا و هاوكات نەڕۆشتنی مریشكی كێڵگە پەلەوەرییەكان بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق وایكردووە كە نرخی مریشكی زیندوو لە بازاڕەكانی ناوخۆی هەرێم دابەزێت لەگەڵ ئەوەشدا هاتنی وەرزی سەرماش خواستی لەسەر مریشك كەمكردووە و هاووڵاتییان زیاتر مریشكی سوور، ئومەهات و قەل و قاز دەكڕن.
بەگوێرەی داتاكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان، ساڵانە زیاتر لە 105 ملیۆن مریشك لە هەرێمی كوردستان گەورە دەكرێن كە دەكاتە نزیكەی 250 هەزار تۆن گۆشت، لە كاتێكدا پێداویستیی ساڵانەی گۆشتی مریشك لە لە ناوخۆدا 146 هەزار تۆنە و ئەوەی لە پێداویستیی ناوخۆ زیاد دەبێت، هەناردەی پارێزگاكانی عێراق دەكرێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









