
کامالا هاریس و ترەمپ
SNN-
خەڵکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرن، لە هەڵبژاردنێکدا کە 244 ملیۆن ئەمریکی مافی دەنگدانیان هەیە و براوەی ئەو هەڵبژاردنە 4 ساڵ سەرۆکایەتیی ئەمریکا وەردەگرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 3:00 پاشنیوەڕۆ بە كاتی كوردستان و بەیانی بەكاتی ئەمریكا، بنكەكانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەراندا بكرێنەوە، لە هەڵبژاردنەکەدا 244 ملیۆن هاووڵاتی ئەمریكی مافی دەنگدانیان هەیە و زیاتر لە 94 هەزار ناوەندی دەنگدانیان بۆ ئامادەكراوە، لە هەر پەنجا ویلایەتەكەی ئەمریكا لەگەڵ كەرتی كۆلۆمبیا، بەگوێرەی میدیاكانی ئەمریكا، زیاتر لە 81 ملیۆن كەس لە هەڵبژاردنی پێشوەختەدا دەنگیان داوە.
بەگوێرەی یاساكانی ئەمریكا، رێگە دراوە بە دەنگدەر ئەمریكی بەشێوازی جیاواز دەنگی خۆی بدات، لەڕێی دەنگدانی پێشوەختەوە بێت یان دەنگدان لەڕێی پۆستەوە یان دەنگدان لەدورەوە (ئامادەنەبوو لە وڵات) یان دەنگدانی تاكە كەسی لە ناوەندەكانی دەنگدان.
هەڵبژاردنی ئەمجارەی سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە هەڵبژاردنێکی مێژووی دادەنرێت، چونکە هەڵبژاردنی ژمارە 60ـی سەرۆکایەتیی ئەمریکایە بۆ دیاریکردنی سەرۆکی ژمارە 47ـی ئەو وڵاتە، كە پێدەچێت ئەنجامەكانی چەند رۆژێك بخایەنێت، بەهۆی نزیكی دەنگەكانی هەردوو ركابەرەكە، ترەمپ و هاریس لە یەكتر، ئەوەش بەپێی زۆرینەی ئەو راپرسیانەی كە بەدرێژایی ماوەكانی رابردوو ئەنجامدراون
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









