پەیامی یەكێتی لەبارەی كۆتاییهێنان بە هەژماری من و پشتیوانی تەوتین، لەگەڵ بڕیاری دادگای فیدراڵی یەكدەگرێتەوە

تەوتین، رەشید، رافیدەین
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، بابەتی تەوتینی مووچە لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە یەكلاكراوەتەوە كە دەبێت لەلایەن بانكە فیدراڵییەكانەوە مووچە تەوتین بكرێت، بۆیە پەیامی یەكێتی لەبارەی كۆتاییهێنان بە هەژماری من و پشتیوانی تەوتین، لەگەڵ بڕیاری دادگای فیدراڵی یەكدەگرێتەوە.
هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی كۆتاییهێنان بە هەژماری من و پشتیوانی تەوتین، پەیامێكە لەگەڵ دەستوور و بڕیاری دادگای فیدراڵی یەكدەگرێتەوە، چونكە بابەتی تەوتینی مووچە لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە یەكلاكراوەتەوە كە دەبێت لەلایەن بانكە فیدراڵییەكانەوە مووچە تەوتین بكرێت، لەبەرئەوەی بۆ تێكڕای مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هەم گەرەنتی زیاترە و هەم بڕیاری دادگای فیدراڵییشە كە دەبێت جێبەجێ بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر لایەنێك بیەوێت بە بیانوی جیاجیا تەوتین دوابخات، لەكۆتاییدا هەر دەبێت بكرێت، چونكە هەر كەسێك تانە لەپرۆسەكە بدات لەژێر هەرناوێكدا بێت ئامانج لێی نەكردنی تەوتین بێت بێگومان دەیباتەوە، چونكە بەتەوتینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كێشەی مووچەخۆران چارەسەر دەبێت.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، هەر لایەنێك یان حكومەتی هەرێم دژی تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێم و بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بێت، كەواتە نایەوێت كێشەی مووچەخۆران چارەسەر ببێت، پێویستە حكومەتی هەرێم پابەند بێت بەبڕیارەكەی دادگای فیدراڵییەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









