بڕی هاوكارییەكەی هاوپەیمانان بۆ لیواهاوبەشەكان كەمكرایەوە

پارەی عێراقی
عەلی حەمەسەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی لە مانگەکانی ڕابردوودا ئەو بڕە پارەیەی وەك هاوكاری دەدرا بە پێشمەرگە و ئەفسەرانی لیواهاوبەشەكان زیاد لە400 هەزار دینار بوو، بەڵام بۆ ئەم مانگە ئەو بڕە پارەیە بۆ 313هەزار دینار كەمكراوەتەوە، هاوكات سبەی دەستبەدابەشكردنی هاوكارییەكەش دەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لەبەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە مانگەکانی ڕابردوو بڕی هاوکاری هاوپەیمانان کە بۆ هەر پێشمەرگە و ئەفسەرێكی سەر بە لیواهاوبەشەكان دابەشکراوە بەبێ جیاوازی بڕی 432 هەزار دینار دابەشدەكرا، بەڵام بۆ ئەم مانگە بڕەكە بۆ 313هەزار دینار كەمكراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری کەمبوونەوەی ئەو بڕە هاوکارییە بۆ ئەوەدەگەڕێتەوەکە ژمارەی ئەو پێشمەرگە و ئەفسەرانەی كە سودمەند دەبن لە هاوكارییەكەی هاوپەیمانان زیادییان كردووە و ژمارەیەک لە فەوج و لیوای دیکە لە هێزەکانی 70 و 80خراونەتە سەر لیواهاوبەشەکان بەوجۆرەش هەتا ژمارەی لیوا هاوبەشەکان زیاد بکات بڕی هاوکارییەکەشیان کەمدەکات.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بڕی ئەو پارەیەی كە لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانان تەرخاندەكرێت مانگە بڕی 25 ملیار دینارە، ئەو بڕە پارەیەش گۆنكاری بەسەردا نەهاتووە، بەڵكوو ئەوەی گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە زیاد بوونی ژمارەی ئەفەسەر و پێشمەرگانەیە كە چوونەتە ناو لیوا هاوبەشەكان،.
هاوکات بڕیارە سبەی دەستبكرێت بەدابەشكردنی بڕی ئەو هاوكارییە کە بۆهەر پێشمەرگە و ئەفسەرێکی لیواهاوبەشەكان بەبێ جیاوازی بڕی 313هەزاردیناریان پێدەدرێت
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









