ئیسرائیل هەڵوێستی خۆی لەبارەی دەرچوونی ترەمپ راگەیاند

دۆناڵد ترەمپ و نەتانیاهۆ
SNN
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، دڵخۆشن بە دەرچوونی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا، دەڵێت “دەرچوونی ترەمپ سەرکەوتنێکی گەورەیە و پەیوەندییەکانمان بەهێز دەبنەوە”.
ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی تشرینی دووەم، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ کرد کە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکادا دەرچووە و بووەتە 47ـەمین سەرۆکی ئەو وڵاتە، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ترەمپی وەک سەرۆکی نوێی وڵات ناوبردووە.
هاوکات، ناتانیاهۆ دەرچوونی ترەمپی بە “سەرکەوتنێکی گەورە” ناوبرد و جەختیکردەوە “گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی، گەڕانەوەی هاوپەیمانیی بەهێزیی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیلە”.
ئەمە لە کاتێکدایە، بە وتەی ترەمپ، لە کۆی 528 کورسیی کۆمەڵەی هەڵبژاردن، توانیویەتی 315 کورسی بە دەست بهێنێت.
لە وترای سەرکەوتنیدا وتوویەتی “توانیمان زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیران وەربگرینەوە و جارێکی دیکە لە ویلایەتە خۆڵەمێشییەکان سەرکەوتنمان بە دەست هێنا”، وتیشی “سوپاسی گەلەکەم دەکەم کە دووبارە منیان وەک سەرۆکی وڵات هەڵبژاردەوە”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
19كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









