“دڵنیای دەردرێت لە نەبوونی گرفت بۆ مووچەی مانگەكانی 10 و11 و12”

مووچە
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات هیچ مەترسییەک بۆ سەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نییە، چونكە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دو پاڵپشتی بەهێزی هەیە و هیچ كێشەیەك لە مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستاندا نییە.
دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی كە باس دەكرێت گوایە گرفت بۆ مووچەی مانگەكانی داهاتووی فەرمانبەرانی هەریم دروست دەبێت، هیچ بنەمایەكی ڕاستی نییە، چونكە دادگای فیدراڵی حكومەتی عێراقی پابەند كردووە بە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران، بۆیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوو پاڵپشتی بەهێزی هەیە، یەكەمین بڕیاری دادگای فیدڕاڵییە كە هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراقی پابەند كردوە بە پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەڕای بڕیاری دادگای فیدراڵی بە پابەندكردنی هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق بە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، لەهەمان كاتیشدا پاڵپشتی دووەمی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان یاسای بودجەی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵە كە تیایدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی تیادا جیاكراوەتەوە، بۆیە پێویستە هەردو حكومەت پابەندبن بە پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەكاتی خۆیدا.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لیستی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق كراوە و وردبینیكردن تیایدا دەستپێكردووە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارە ڕەوانەی هەرێم دەكرێت بۆ مووچەی مانگی 10، هاوكات هیچ مەترسییەك لەسەر موچەی مانگەكانی داهاتووی مووچە خۆرانی هەرێم نییە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









