
کۆچەر هەمزە-SNN
لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا بەسەدان کەس لە قەزای شارەزوور تووشی سکچوون و رشانەوەبوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، قائیمقامی قەزاکەش لەو بارەوە زانیاری ئاشکرا دەکات.
رزگار غەفور قائیمقامی شارەزوور بە SNNی راگەیاند، ” ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی قەزاکە تووشی سکچوون و رشانەوە بوون و سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و پێشبینی دەکرێت بەهۆی لافاوەکەی ئەم دواییەوە ئاوی خواردنەوە خوێندنگەیەک پیسبووبێت و لەوێوە تەشەنەی سەندبێت”.
وتیشی: “داوامان کردووە لە سلێمانییەوە دوو تیمی خۆپارێزی و تەندروستی بۆ پشکنین ئاو سەردانی شارەزوور بکەن.”
دەربارەی ئەوەی ئایا بۆ رێگریکردن لە زیاتر تەشەنەسەندنی سکچوون و رشانەوە پشوو رادەگەیەنن، وتی، تائێستا هیچ بڕیارێک بۆ راگەیاندنی پشوو نییە، بەڵام بابەتەکەیان لەگەڵ پەروەردە تاوتوێ کردووە.
بەپێی چەند سەرچاوەیەک تەنیا لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا نزیکەی 500 کەس لە شارەزوور بە هۆی تووشبوونیان بە سکچوون و رشانەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و زانیارییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، کە نزیکەی 200 کەسیان دانیشتووی ناحیەی زەڕایەنن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









