
سودانی
SNN-
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، سەردانی هەرێمی كوردستان بکات و دۆسیەی نەوت و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانی دەبێت لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتری هەرێم و یەکێتی و پارتی.
میدیا عێراقییەكان لەزاری سەرچاوە حكومییەكانەوە بڵاویانكردووەتەوە، سودانی سەرەتای سەردانەکەی بۆ شاری هەولێر دەبێت، لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان كۆدەبێتەوەو دواتر سەردانی شاری سلێمانی دەكات.
سەردانەكەی سودانی دوای ئەوە دێت، لەچەند رۆژی رابردودا ئەنجومەنی وەزیرانی هەمواری مادەی (12)ی لە پرۆژە یاسای بودجەی سێ ساڵی عێراق پەسەندكرد، كە تایبەتە بە دیاریكردنی نرخی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت، كە ببوە ئاستەنگی سەرەكی بەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم، ئەمە یەكێك دەبێت لە تەوەرەكانی باسی سودانی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان.
لە سەردانەکەیدا سودانی پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم لەگەل بەرپرسانی یەکێتی و پارتی تاوتوێ دەکات و هەوڵی هێوركردنەوەی ناكۆكییەكانی نێوان ئەو دووحزبە و تێپەڕاندنی قۆناغی بانگەشەی هەڵبژاردن دەدات لەپێناو دەستپێكردنی گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
21كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
23كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









