سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان: شەش مانگە رێگەنادرێت مریشكی زیندوو ڕەوانەی عێراق بكەین

مریشک
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی و گەرمیان ئاماژە بەوەدەكات نزیكەی شەش مانگە مریشكی زیندوو بۆ شارەكانی عێراق ناڕوات، كە بەو هۆیەوە زیاد لە 80 ملیار دینار زیان بەر خاوەن كێڵگەپەلەوەرییەكان كەوتووە.
نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی و گەرمیان بە SNNی ڕایگەیاند: نزیكەی شەش مانگە كێشەی ناردنی مریشكی زیندوو بۆ شارەكانی خوارو و ناوەڕاستی عێراق هەیە و ناهێڵن بەرهەمەكانمان ساغ بكەینەوە، بۆ ئەومەبەستەش قسەمان لەگەڵ لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجومەنی نوێنەران كردووە و دەڵێن حكومەتی عێراق داوادەكات پڕۆژەكانی هەرێمی كوردستانیان ڕادەست بكرێت بۆ ئەوەی ئەو كێشەیە چارەسەر بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، كێشەی هاوردەكردنی بڕێكی زۆر مریشكی بەستوو هۆكارە بۆ ئەو كێشەیە و وایكردووە حكومەتی عێراق بەرهەمی مریشكی زیندووی ئێمە وەرنەگرێت، هاوكات حكومەتی عێراق رێگری لە هەناردەكردنی مریشك بۆ شارەكانی ناوەراست و خواروو دەكات، ئەوەش وایكردووە خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان 80 ملیار دینار زیانیان بەر بكەوێت.
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی و گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، كێڵگە پەروەرییەكانی ناوخۆ توانیویانە مریشك و هێلكە و پێداویستیی ناوخۆیی پڕبكەوە و زۆر زیاتریشە لە پێداویستی ناوخۆیی، بۆیە پێویستیی بەوەهەیە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان لە شارەكانی عێراقیش بە بازاڕ بكرێت، چونكە ڕێژەی پڕۆژەكان و بەرهەمەكە لە پێداویستیی ناوخۆ زیاترە و ئەمڕۆش نرخی كیلۆیەك مریشك لە بازاڕەكانی هەرێم لە نێوان دوو هەزار و 500 بۆ دوو هەزار و 600 دینارە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









