“هەر لایەنێك یان حكومەتی هەرێم دژی تەوتین بێت نایەوێت كێشەی مووچەخۆران چارەسەر ببێت”

SNN-عەلی حەمە سەعید
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات فراكسیۆنە كوردییەكان جگە لە فراكسیۆنی پارتی پشتیوانی پرۆژەكەی یەكێتی دەكەن، بۆ تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانكە فیدراڵییەكان، جەختیش دەكاتەوە لەكۆتایدا هەر دەبێت مووچەی فەرمانبەران تەوتین بكرێت، چونكە ئەوە بڕیاری دادگای فیدراڵییە.
كاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی تەوتینی مووچە لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە یەكلاكراوەتەوە كە دەبێت لەلایەن بانكە فیدراڵییەكانەوە مووچە تەوتین بكرێت، لەبەرئەوەی بۆ تێكڕای مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هەم گەرەنتی زیاترە و هەم بڕیاری دادگای فیدراڵییشە كە دەبێت جێبەجێ بكرێت، بۆیە ئەگەر لایەنێك بیەوێت بە بیانووی جیاجیا تەوتین دوابخات، لەكۆتاییدا هەر دەبێت بكرێت، چونكە ئەوە بڕیاری دادگای فیدراڵییە و دەبێت جێبەجێبكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەتەوتینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كێشەی مووچەخۆران چارەسەر دەبێت، هەر لایەنێك یان حكومەتی هەرێم دژی تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێم و بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بێت، كەواتە نایەوێت كێشەی مووچەخۆران چارەسەر ببێت، بۆیە پێویستە حكومەتی هەرێم پابەند بێت بەبڕیارەكەی دادگای فیدراڵییەوە.
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، تەوتین لەیەكێك لەبانكە فیدراڵییەكانی عێراق، لەگەڵ ئەوەی جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵییە، هاوكات گەرەنتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش دەكات، بۆیە هیچ رەوا و یاسایی نییە كە حكومەتی هەرێم شەڕی ژمارەیەك بانكی ئەهلی بكات، بۆیە وەك فراكسیۆنی یەكێتی بە ئەركی خۆمانی دەزانین، كە پشتیوانی مووچەخۆرانی هەرێم بین و هەوڵی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بدەین كە حكومەتی هەرێم دەیەوێت پێچەوانەی بڕیارەكە، هەژماری بانكیی لە بانكی ئەهلی بۆ بەرژەوەندی شەخسی بە مووچەخۆران بكاتەوە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









