
SNN
شارەزایەکی کەشناسی و گەردوونی رایگەیاندووە، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەکەوێت 1ی ئازارەوە، دەڵێت “هۆکارەکەی ئەوەیە مانگی شوبات 28 رۆژە”.
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی و گەردوونناسی بە SNNی راگەیاند، یەکەم رۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە 1ی ئازاری 2025 دەبێت، چونکە ڕۆژی 28ی شوبات، لە کاتژمێر 03:44:43 بەرەبەیان مانگ نوێ دەبێتەوە.
دەڵێت “بۆ ئێوارەی ڕۆژی 28ی مانگی شوبات، مانگ دەبینرێت، بۆ ڕۆژی 1ی مانگی ئازار یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت”
ئاماژەی بەوەکردووە، جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بۆ ساڵی داهاتوو لە 30ی ئازاری 2025 بۆ 31 مانگ دەمێنێتەوە، چونکە ڕۆژی 29ی ئازاری 2025 لە کاتژمێر 13:57:47s دوای نیوەڕۆ مانگ نوێ دەبێتەوە.
سەبارەت بە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان ئاشکرایکردووە، “ئەگەر حکومێک بڕیاری لەسەردا بە ئامێری زۆر تایبەتی گەردوونناسی لە ڕۆژی 29ی مانگی ئازار، وتیان مانگ بینراوە، ئەوکات مانگ تا کاتی بانگی ئێوارە تەمەنی نزیک چوار کاتژمێر و نیو دەبێت، بۆ ڕۆژی دوایی 30 ئازار دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، ئەگەر بڕیاری لیژنەی فەتوا بە هۆی کەمی تەمەنی لە دایکبوونی مانگ مانەوەی لە نێو تیشکی خۆر یان خراپی کەش و هەوا بڵێن مانگ نەبینراوە، ئەوە بۆ ڕۆژی 30ی ئازار ناکرێت بە جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.”
ئەو گەردوونناسە روونیشیکردووەتەوە، “مانگ ئێوارەی ڕۆژی 30 ی مانگ دەتوانرێت لە تەمەنی مانگ 28بۆ 29کاتژمێر لە دایکبوو زۆر بەئاسانی دەبینرێت، لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان دواتر بۆ ڕۆژی 31ی مانگی ئازار بە بڕیاری کۆتایی دەبێت، دەکرێت بە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لەگەڵ ئەوەشدا مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ساڵی داهاتوو لە بەینی 29بۆ 30 ڕۆژ دەمێنێتەوە.”
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
4كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
53 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
53 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









