
سیستمی بەرگری ئەمریکا
SNN
به‌گوێره‌ى چه‌ند زانیارییه‌ك، ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ى دوو فڕۆكه‌ى سه‌ربازیى گه‌وره‌ى تایبه‌ت به‌گواستنه‌وه‌ى چه‌ك و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كانه‌وه، ژماره‌یه‌ك سیستمى به‌رگریى پێشكه‌وتووى بۆ ڕۆژئاواى كوردستان گواستووه‌ته‌وه‌و ژماره‌ى هێزه‌كانیشى زیاتر كردووه.
ڕاپۆرتە رۆژنامەوانییە سورییەکان ئاشکرایانکردووە، ئەمریکا بوونی سەربازیی خۆی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوای کوردستان) بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردووەتەوە، بەشێوەیەک ته‌نها لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا چەندین فڕۆکەی گواستنەوەی سەربازیی سی 17و سی 130، لەبنکەکانی خەراب جێرو ڕومێلان نیشتوونەتەوە.
باس له‌وه‌شده‌كرێت، پێدەچێت فڕۆکەکان کەلوپەلی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی و کارمەندانی سەربازیی ئەمریکا و کەرەستەی سەربازیی دیکەیان هەڵگرتبێت و ڕەنگە ئەم جێگیرکردنە وەک وەڵامێک بێت بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی گرژییەکانی ناوچەکە یان بۆ بەرزکردنەوەی توانا بەرگرییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









