ئێران رەتیدەکاتەوە پەیوەندى بە هەوڵى کوشتنى ترەمپ-ەوە هەبێت

ترەمپ
SNN
ئێران رەتیدەکاتەوە هیچ پەیوەندییەکى بە هەوڵى کوشتنى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى هەڵبژێردراوى ئەمەریکاوە هەبێت لەکاتى هەڵمەتى هەڵبژاردنەکان و دەڵێت: ئەوە کارى دوژمنانمانە.
وەزارەتى دەرەوەى ئێران، بەیانى ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند؛ تۆمەتبارکردنى وڵاتەکەمان بە هەوڵى کوشتنى دۆناڵد ترەمپ هیچ بنەمایەکى نییە.
جەختکراوەتەوە کە ئەمە پیلانگێڕى ئیسرائیل و دوژمنانى ئێرانە تا لەڕێیەوە پەیوەندییەکانى نێوان تاران و واشنتۆن ئاڵۆز بکەن و دڵنیایش دەدەن کە تەواوى ئامڕازە رەوا و یاساییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانیان بەکاردەهێنن تا مافى خۆیان وەربگرنەوە.
پێشتر لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتى دادى ئەمەریکا تۆمەتى ئاڕاستەى بەرپرسێکى سوپاى پاسدارانى ئێران کرد بە راسپاردنى چەند کەسێک بۆ دانانى پیلان و چاودێریکردنى دۆناڵد ترەمپ و دواتریش هەوڵدان بۆ کوشتنى لە هەڵمەتى هەڵبژاردنەکان کە بوە هۆى برینداربونێکى سوکى ترەمپ لەوکاتەدا.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









