هۆشداری و مەترسییەکانی هاتنی سەرانی حەماس و جێگیربوویان لە عێراق ئاشکرا دەکرێت

سەرانی حەماس لە قەتەر
SNN
هۆشداری بە وڵاتی عێراق دەدرێت بە رازیبوونیان بە هاتنی سەرانی حەماس بۆ نێو خاکی عێراق و جێهێشتنی وڵاتی قەتەر، لەو بارەیەوە عەمید ئەعیاد تۆفان، شارەزای بواری تەکتیکی سەربازی باس لەو مەترسیانە دەکات کە عێراق رووبەرووی دەبێتەوە لەکاتی هاتنی سەرانی حەماس بۆ وڵاتەکەی.
لەکاتی ئێستادا وڵاتی قەتەر سەرقاڵی پێچانەوە و کردنە دەرەوەی سەرانی بزووتنەوەی حەماسە لە وڵاتە و وڵاتی عێراقیش وەک باشترین شوێن دەستنیشانکراوە بۆ هاتنە ناوەوەی سەرانی حەماس تا پلانی جەنگ بەردەوامی پێ بدەن دژی ئیسڕائیل.
عەمید ئەعیاد دەڵێت، بێ ئاگا لەوەی کە عێراق هاوشێوەی وڵاتی لوبان و غەززە وێران دەبێت کاتێک سەرانی حەماسی تێ دێت، رەنگە زۆر کەس پرسیاری ئەوە بکەن ئەی بۆچی وڵاتی قەتەر وای لێ نەهات، وەڵامەکەشی زۆر سادە و ئاسانە و وڵاتی قەتەر خاوەنی سەروەری خاک و ئاسمانی خۆیەتی و یەکێک لە گەورەترین بنکە سەربازییەکانی ئەمریکای تێدایە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، بەڵام عێراق نە سەروەری خاکی هەیە نە ئاسمان، بۆیە زۆر بە ئاسانی ئیسڕائیل لە رێگەی بۆردومانی فرۆکەو و مووشەکەوە عێراق هاوشێوەی لوبنان و غەززە لێدەکات.
وتیشی، “کێشەکە لەو کاتەوە دەستیپێکردووە کە بەرەی مقاوەمەی عێراقی پێشوازی لە بڕیاری دەرکردنی سەرانی حەماس کردووە بەرەو عێراق، بەرەی مقاوەمەی عێراقی بە روونی ئەوەی وتووە کە عێراق وڵاتی خۆیانە و حەماس پێویستی بە بەخێرهاتن نییە بۆ عێراق، لەو کاتەشدا ئیسڕائیل و ئەمریکاش دەستکراوە دەبن کە لە هەموو هێزە چەکدارەکانی عێراق بدەن بە ناوی هێرش بۆ سەر بزووتنەوەی حەماس، ئەمەش دووبارە ماڵوێرانییەکی دیکە بەسەر خاکی عێراقدا دەهێنێت.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









