نوێترین زانیاری گوڵەخانەوە محەمەدی حاجی مەحمود بۆچی خانووەكەی عەبدوڵای برای دەڕوخێنێت

محەمەدی حاجی مەحمود
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ئەو خانووەی عەبدوڵای حاجی مەحمودیان ڕادەستی محەمەدی حاجی مەحمود كردووەتەوە كە ماوەی زۆرە بەهۆی گرژییەكانی نێوان ئەو دوو برایەوە لەلایەن ئاسایشەوە پارێزگاری لێدەكرا، ئەمڕۆش بە فەرمانێكی محەمەدی حاجی مەحمود دەستكرا بەڕووخاندنی، SNNیش هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسانی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە گوندی گوڵەخانەی شارەزوور بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، دوێنێ بەشێوەیەكی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەڵەبجە ئەو خانوەیان ڕادەستی هێزێكی تایبەت بە محەمەدی حاجی مەحمود كردووەتەوە كە پێشتر خاوەنداری بۆ عەبدوڵای حاجی مەحمودی برای دەگەڕایەوە و ناوبراوی تیادا نیشتەجێ بوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ڕادەستكردنەوەی خانووەكە شەوی ڕابردوو بە فەرمانێكی تایبەتی محەمەدی حاجی مەحمود، بڕیاردرا كە دەبێت ئەو خانووە بەتەواوی بڕوخێندرێت، بۆیە لەسەر لە بەیانی ئەمڕۆوە دەستكراوە بە ڕووخاندنی خانووەكە ئەوەش بە هێنانی چەند ئامێرێكی تایبەت بە ڕووخاندنی ئەو خانووە، بەڵام هیچ مادەیەكی تەقینەوە بە كار نەهیندراوە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە هۆكاری ئەو بڕیارەی محەمەدی حاجی مەحمود بە ڕووخاندنی خانووی براكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەوە بڕیاری پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستانە و جارێكی دیكە عەبدوڵای حاجی مەحمود بۆی نییە بگەڕێتەوە گوندی گوڵەخانە بۆیە ئەو خانووەش دەڕوخێنن لە داهاتوودا هیچ بیانوویەك نەمێنێت بۆ ئەوەی عەبدوڵای حاجی مەحمود بیەوێت بگەڕێتەوە گوندەكەیان و جارێ:ی دیكە نیشتەجێ ببێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









