نوێترین زانیاری لەبارەی فرشتنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە

د. نەرمین مەعروف
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات بڕیارە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2025ی عێراق لەم هەفتەیەدا بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران كەلەو پڕۆژەیاسایەدا تێچووی نەوتی هەرێم خراوەتە ناو هەمواری یاساكەوە دوای ئەوەی دەنگی پێویستی بەدەستهێنا هەرێم دەتوانێت لەڕێی كۆمپانیای سۆمۆوە جارێكی دیكە دەست بەهەناردە كردنەوەی نەوت بكات.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی رایگەیاند: بڕیارە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2025ی عێراق لەم هەفتەیەدا بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران و لە هەفتەی داهاتوودا خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ بكرێت لە پڕۆژەیاسای بودجەدا تێچووی نەوتی هەرێم خراوەتە ناو هەمواری یاساكەوە بۆ ساڵی 2025 و دوای ئەوەی دەنگی پێویستی بەدەستهێنا هەرێم دەتوانێت لەڕێی كۆمپانیای سۆمۆوە جارێكی دیكە دەست بەهەناردە كردنەوەی نەوت بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەمواری یاساكەدا ئەو مادەیەی بۆ زیادكراوە كەپەیوەندیدارە بە تێچووی نەوتی هەرێم، چاوەڕوانیش دەكرێت لەم مانگەدا كە وەرزی یاسادانانی ئەنجوومەنی نوێنەران درێژكراوەتەوە، دەنگی لەسەر بدرێت و لە هەفتەی داهاتوودا پێدەچێت خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بكرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەگەر هەموارەكە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی پێویستی بەدەستهێنا، هەرێم دەتوانێت لەڕێی كۆمپانیای سۆمۆوە جارێكی دیكە دەست بەهەناردە كردنەوەی نەوت بكاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا لەخەرجییە سیادییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت، بەرانبەر ئەو نەوتەی كە لەلایەن هەرێمەوە بەرهەم دێت و لەلایەن سۆمۆ و وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵەوە وەردەگیرێت بگرێتە ئەستۆ، تێچووەكەش بۆ هەر بەرمیلێك نەوت بە 16 دۆلار دەخەمڵێندرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









