خشتەی بودجەی ساڵی 2025 ئامادە دەكرێت ئەگەر هەیە کورتهێنان هەبێت

مووچە بودجە
SNN
سەبارەت بەئامادەكردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2025 روونكردنەوە دەدرێت و لەو بارەیەوە عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، ئیستا حكومەت سەرقاڵی ئامادەكردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2025 ەو ئەگەریش هەیە كورتهێنان هەبێت، ئاماژەی بەوەشدا ئەم هەنگاوە بەئامانجی بەدیهێنانی گەشەپێدان و زیادكردنی داهاتە نانەوتیەكان و سەقامیگری زیاترە لە ئابووری وڵاتدا.
باسی لەوەشكرد، پێویستمان بەداهاتی نانەوتی زیاترە چونكە بودجەی بەكاربردن خەریكە درێژدەبێتەوە بۆ بودجەی وەبەرهێنان، ئەوەش بارگرانی بۆ بودجە زیاد دەكات و ئامانجەكانی سنووردار دەكات.
لەبەشێكی تری وتەكانیدا عەتوان عەتوانی ئاشكرایكرد،حكومەت بەردەوامە لە گێڕانەوەی ئەو قەرزە دەرەكییانەی لەسەریەتی، لەبەرامبەر ئەوەدا چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە هەندێكی تریش لەقۆناغی دەستپێكردندان كە ئەمانەش كاریگەریی هەبووە لەسەر بودجە و خەرجییەكانی هەر بۆیە چاوەڕێ دەكرێت هاوشێوەی ساڵی رابردوو كورتهێنان لە بودجەدا هەبێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









