قائیمقامی شارەزوور دڵنیایی دەدات لە پاكبوونەوەی ئاوی خواردنەوەی سنورەكە و كۆنترۆڵكردنی سكچوون و ڕشانەوە

رزگار غەفور، قائیمقامی قەزای شارەزوور
SNN-عەلی حەمە سەعید
قائیمقامی قەزای شارەزوور ئاماژە بەوەدەكات, دوای هاتنی 48 پزیشك و پسپۆڕ لە سلێمانیەوە بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە نەخۆشكەوتنی ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی سنورەكەمان دەركەوت ئاوی خواردنەوەی سنورەكە تێكەڵ بە ئاوەڕۆی چەند گەڕەكێك بووە و ئەوەش بووەتە هۆی نەخۆشكەوتنی بەشێكی دانیشتوانی ناوچەكەمان، بەڵام ئێستا دۆخەكە كۆنترۆڵكراوە.
رزگار غەفور، قائیمقامی قەزای شارەزوور بە SNNی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوو نەخۆشی سكچوون و ڕشانەوە بە شێوەیەكی بەرفراوان لە سنورەكەماندای بڵاوبوویەوە، بەڵام دوای هاتنی 48 پزیشكی پسپۆڕ لە سلێمانیەوە بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە نەخۆشكەوتنی ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی سنورەكەمان دەركەوت ئاوی خواردنەوەی سنورەكە تێكەڵ بە ئاوی مەجاری بووە و ئەوەش بووەتە هۆی نەخۆشكەوتنی بەشێكی دانیشتوانی ناوچەكەمان.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای دەركەوتنی پشكنینەكان لە ڕێگەی تیمەكانمانەوە توانراوە بۆری سەرەكی ئاوی ناوچەكەمان كە لە 11 شوێن شكابوو ئەوەش ببوە هۆی تێكەڵبوونی ئاوی خواردنەوە بە ئاو ئاوەڕۆی چەند گەڕەكێكی سنورەكە، بەڵام دواجار توانیمان ئەوەش چارەسەر بكەین.
قائیمقامی قەزای شارەزوور ئەوەشی خستەڕوو، دڵنیای دەدەینەوە دانیشتوانی سنورەكەمان لە ئێستادا ئاوی سنورەكەمان هیچ گرفتێكی نیە و گونجاوە بۆ بەكارهێنان، داواكارین لایەنە پەیوەندیدارەكان چارەسەری تۆڕی ئاوی ناوچەكەمان بكەن چونكە زۆر كۆنە و هەمیشە مەترسی تێكچوونی لەسەرە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
9كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









