ئەپیکۆر: پێشوازی لە پێشنیازی هەمواری مادەی 12 لە یاسای بودجەی گشتی عێراق دەكەین

SNN-
كۆمەڵەی پیشەسازی نەوت لە كوردستان رایگەیاند: ئامادەن بۆ بەشداریكردن لە گفتوگۆی نێوان بەغدادو هەرێم بۆ رونكردنەوەی وردەكارییە سەرەكییەكان و رێككەوتن لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
كۆمەڵەی پیشەسازی نەوت لە كوردستان (ئەپیكور،) رایگەیاند، كۆمپانیاكانی ئەندام لە (ئەپیكور) پێشوازی لە پێشنیازی پەرلەمانی عێراق دەكات بۆ هەمواری مادەی 12 لە یاسای بودجەی گشتی و پێیوایە بواری پێویست هەیە لە داڕشتنەوەی ئێستادا بۆ فەراهەمكردنی داواكارییەكانمان پەیوەیست بە مەرجە بازرگانیەكان و، زامنكردنی پێدانی پارەی هەناردەكردنی رابردوو و داهاتوو لەڕێی عێراق_ هێڵی بۆرییەكانی توركیا.
ئەپیکۆر ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەوان ئامادەكاری تەواویان هەیە بۆ بەشداریكردن لە گفتوگۆی بەرهەمدار لەگەڵ حكومەتی عێراق و بەرپرسانی هەرێم، بۆ رونكردنەوەی وردەكارییە سەرەكییەكان و دانانی رێوشوێنەكانی كۆتایی رێككەوتنێكی نوسراو، پێش دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لەڕێی هێڵی بۆرییەكانی عێراقەوە.
كۆمەڵەی پیشەسازی نەوت لە كوردستان، دەشڵێت:” ئەوان لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەرۆكوەزیرانی هەرێم رێكدەكەون و، دەستپێكردنەوەی نەوت لەڕێی هێڵی بۆرییەكانی عێراقەوە بە قازانجی سەرجەم گەلی عێراق دەشكێتەوە”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









