وەزیری پلاندانان: سەرژمێری گشتی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان یەكلادەكاتەوە

SNN-
وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرژمێری 1957 دەكرێتە بنەما بۆ سەرژمێری گشتی 2024 لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم و هەموو ئەو سەرژمێریانەی لەدوای 1957-وە كراون لەوناوچانە هەڵدەوەشێنرێنەوە.
دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،
لە دانیشتمان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق، تێبینیەكانمان لەبارەی سەرژمێری خستەڕوو و پێمان وت كێشەی ئێمە لەگەڵ عێراق لەبارەی سەرژمێری مادەی (140)ە و، نابێت سەرژمێری لەوناچانە بسەپێندرێت.
وتیشی: سەرژمێری گشتی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان یەكلادەكاتەوە.
راشیگەیاند، ترسی ئێمە دەستوری و یاسایی بووە، بەهۆی ئەو پێداگرییەی كردمان دەتوانم بڵێم یەكەمجارە لە دوای پەسەندكردنی دەستوری عێراق لە 2005-وە، سەرژمێری (1957) بكرێتە بنەما بۆ سەرژمێری گشتی لەناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم.
لەسەرژمێرییەكانی دوای 1957، غەدر لەكوردو توكمان و مەسیحی و كلدۆ ئاشوری كراوە، بۆیە بڕیارەكەی ئەنجومەنی زۆرگرنگەو هێزی یاسایی هەیە و هەموو ئەو سەرژمێرییانەی لەدوای 1957-وە كراوە، رەشدەكرێتەوە، خراپترینیان سەرژمێری 1997 كە رێژەی كوردی كردووەتە 20% لەكاتێكدا لە ساڵی 1957 سەدا پەنجا بووە لەوناوچانە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









