نرخی مریشك بەرز بوویەوە و خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكانیش نیگەرانن

مریشک
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو نرخی كیلۆیەك مریشك بۆ زیاتر لە 400 دینار بەرز بووەتەوە، بەڵام بەوتەی سەرۆكی كۆمەڵەی بەخێوكەرانی پەلەوەر لە سلێمانی و گەرمیان قەدەغەكردنی هەناردەكردنی مریشكی زیندوو لە هەرێمی كوردستانەوە بۆشارەكانی دیكەی عێراق زیاترلە 80 ملیار زیان بەخاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان كەوتووە.
ئارام محەمەد، یەكێكە لە مریشك فرۆشانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ نرخی كیلۆیەك مریشك بە سێ هەزار دینار دەفرۆشین لە كاتێكدا لە هەفتەی ڕابردوو نرخی كیلۆیەك مریشك بە دوو هەزار و 500 بۆ دوو هەزار و 600 دینار بوو، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە تاڕادەیەك خواست لەسەر مریشك زۆر بووە بەهۆی ئەوەی نرخی گشتی سور گرانە و گیلۆی لە نێوان 18 تا 20 هەزار دینارە.
نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی بەخێوكەرانی پەلەوەر لە سلێمانی و گەرمیان بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی نزیكەی شەش مانگە هەناردەكردنی مریشكی زیندوو بۆ شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ڕاگیراوە ئەمە وایكردووە كە خاوەن كیڵگەپەلەوەرییەكان ڕووبەڕووی زیان ببنەوە بەجۆرێك لەو ماوەیەی كە قەدەغەی هەناردەكردنی مریشك دەستپێكردووە خاوەن كیڵگەكان زیاد لە 80 ملیار دینار زیانیان بەركەوتووە.
سەرۆكی كۆمەڵەی بەخێوكەرانی پەلەوەر لە سلێمانی و گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین ڕێگە بە دابەشكردنی بەرهەمی كێڵگەكانی هەرێمی كوردستان بدات لە بازاڕەكانی عێراق بۆ ئەوەی چارەسەرێك بۆ ئەم قەیرانە بدۆزرێتەوە، چونكە ئەم بابەتە زیانێكی گەورەی بۆ بەخێوكەرانی پەلەوەر هەیە، بەو پێیەی بڕی بەرهەمی مریشكی زیندوو لە پێویستی بازاڕی ناوخۆیی زیاتر بوو، ئەمەش وایكرد كە شوێنی دەرەكی بۆ بەبازاڕكردن بۆ شارەكانی عێراق دابین بكرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









