بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتینی مووچە ڕوونە و باسی هەژماری من نەكراوە

تەوتین، رەشید، رافیدەین
SNN-عەلی حەمە سەعید
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زۆر ڕوونە و هیچ لێكدانەوەیەكی دیكە هەڵناگرێت بەڕوونی ئاماژەی بەوەكردووە كە دەبێت تەوتینی مووچە لە بانكە فیدراڵییە حكومییەكانی عێراق بكرێت و بەوشەیەكیش باسی هەژماری من نەكراوە.
كاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی تەوتینی مووچە لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە یەكلاكراوەتەوە كە دەبێت لەلایەن بانكە فیدراڵییەكانەوە مووچە تەوتین بكرێت، هاوكات لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بەڕوونی باسی ئەو بانكانەشی كردووە كە دەتوانن تەوتنیی مووچە بكەن كە بریتین لە بانكە فیدراڵییە حكومیەكان كە بریتین لە بانكی ڕەشید و ڕافیدەین و بانكی بازرگانی عێراق TBI.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بە هیچ جۆرێك باسی پرۆژەی “هەژماری من” نەكراوە، چونكە ئەوە پرۆژەیەكی ئەهلییە و لەگەڵ بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی یەكناگرێتەوە، بۆیە تەوتینی مووچەی فەرمانبەران بەو شێوەیەی دادگای باڵای فیدرالی بڕیاری لەبارەوە داوە بۆ تێكڕای مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان گەرەنتی زیاترە، ئەگەر لایەنێك بیەوێت بە بیانووی جیاجیا تەوتین دوابخات، لەكۆتاییدا هەردەبێت ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی جێبەجێبكرێت.
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت تەوتین لەیەكێك لەبانكە فیدراڵییەكانی عیراق بكرێت، چونكە لەگەڵ ئەوەی جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵییە، هاوكات گەرەنتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش دەكات، بۆیە هیچ رەوا و یاسایی نییە كە حكومەتی هەرێم شەڕی ژمارەیەك بانكی ئەهلی بكات، بۆیە وەك فراكسیۆنی یەكێتی بە ئەركی خۆمانی دەزانین، كە پشتیوانی مووچەخۆرانی هەرێم بین و هەوڵی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بدەین.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









