
پارەی عێراقی
SNN
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە رایگەیاندووە، هیچ وادەیەک بۆ ناردنی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە دیارینەکراوە، دەڵێت “دەکەوێت پاش سەرژمێری گشتییە و ئەگەری نییە سەرەتای هەفتەی داهاتوو تەمویلەکە بگات”
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم لەبارەی وادەی ناردنی مووچەی مانگی 10 بە کەناڵ 8ی رایگەیاند، تێبینى جیاواز لەلایەن وەزارەتى دارایى عێراق لەسەر لیستى مووچەى مانگى 10ـى مووچەخۆران هەبووە و تێبینییەکان چاککراون و لیستەکەیان بۆ رەوانەکراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، بەغدا وردبینى لیستى مووچەى مانگى 10ـى تەواوکردووە و تەنیا رەزامەندی و واژۆى وەزیرى دارایى عێراقى ماوە، هەر بۆیە چاوەڕوان دەکەین لە ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو مووچە بە دوو گوژمە رەوانە بکرێت و هەرکات تەمویلى مووچەخۆران کە بڕەکەى نزیکەى 997 ملیار دینارە بگاتە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان، دەست بە دابەشکردنى دەکرێت”.
ئاشکرایکردووە، دابەشکردنى مووچەى مانگى 10 دەکەوێتە پاش سەرژمێریی گشتى و بەدووری دەزانن لەسەرەتاى هەفتە تەمویلەکە بگاتە هەرێمى کوردستان.
هاوکات، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNی راگەیاند، بەهۆی ئەوگرفتانەی لەلیستی مووچە هەن و هاوکات پاپەندنەبوونی حکومەتی هەرێم بە ناردنەوەی داهاتی ناوخۆ، وەزیری دارایی ئامادەنییە واژۆ لەسەرناردنی پارەبکات و ئەو کارەی بۆ سەرۆک وەزیران جێهێشتووە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









