
وێنەی ئەو ورچەی لە باڵەکایەتی کوژرا
SNN
ئەو ورچەی لە ناوچەی باڵەکایەتی کوژرا و ناوی “ورچەکەی باڵەکایەتی” لێنرا، بە مۆمیا کراوی دەرکەوتەوە و لە فێستیڤاڵی پایزەی ناوچەکە نمایشکرا.
ئەمڕۆ هەینی 15ی تشرینی دووەم، دووەم رۆژی فێستیڤاڵی پایزە لە باڵەکایەتی بەڕێوەدەچێت کە تیایدا چەندین چالاکوان و گرووپی شاخەوانی بەشدارییان تێدا کردووە، لەو فێستیڤاڵەدا ورچەکەی باڵەکایەتی بە مۆمیاکراوی نمایشکرا.
ئەو ورچە چەند بەچکەیەکی هەبووە و چەند جارێک پێش کوژرانی لەناوچەکە بینراوە، بەڵام دوای ماوەیەک بە کوژراوی دۆزرایەوە و رێکخراوانی تایبەت بە پاراستنی ئاژەڵە کێوییەکان لە کوردستان داوای سزادانی بکوژەکانی ورچەکەیان کردبوو.
ئەو ورچە بە تاکە ورچی ناوچەکە دادەنرا، هەر بۆەی دوای کوژرانی گواسترایەوە و تەرمەکەی مۆمیاکرا بۆ ئەوەی بۆ هەمیشە بمێنێتەوە.

ورچەکەی باڵەکایەتی بە مۆمیاکراوی
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









