لەسەر سکاڵای تەیف سامی دادگای باڵای فیدراڵی خانەنشینكردنی بەڕێوەبەرەگشتییەكانی بە مووچەی %80 هەڵوەشاندەوە

0
482
تەیف سامی- وەزیری دارایی عێراق

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، لەسەر سكاڵایەكی وەزیری دارایی عێراق، دادگای باڵای فیدراڵی ئەو بڕگەیەی هەڵوەشاندووەتەوە كە بەڕێوەبەرەگشتییەكان بە لە%80ی كۆی مووچەكانیان خانەنشین ببن، بەڵكوو وەك هەر فەرمانبەرێكی ئاسایی مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لەسەر سكاڵایەكی ( تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراق، دادكای باڵای فیدراڵی بڕیارێكی دەركردووە كە  بە گوێرەی بڕیارەكەی دادگەی باڵای فیدڕاڵی، بڕگەیەكی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق هەڵدەوەشێنێتەوە، كە رێگەی بە بەڕێوەبەرانی گشتی دەدا بە 80%ی مووچەكانیان خانەنیشن ببن.

ئاماژەی بەوەشكرد، بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕگەیە، خانەنشینكردنی بەڕێوەبەرانی گشتی بە هاوشێوی فەرمانبەرانی دیكەی دەوڵەت دەبێت، كە بە گوێرەی مادەی 21ی یاساكە بەرزترین مووچە لەڕووی خزمەت و تەمەنەوە دەگاتە 75%ی تێكڕای مووچەكانیان.

بڕیارەكەی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لە 13 ی ئەم مانگە دەركراوە، لەسەر بنەمای سكاڵایەك كە تەیف سامی، وەزیری دارایی پێشكەش بە دادگای كردبوو لە دژی بڕگەی هەشتی مادەی 35ی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی هەمواركراو، هاوكات بڕیارەكە لەبەرواری دەرچوونیەوە كاری پێدەكرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this