پنتاگۆن: لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە 500 سەربازی ئەمریکی هەوڵی خۆکوشتنیان داوە

وەزیری بەرگریی ئەمریکا لوید ئۆستن
SNN
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا “پنتاگۆن” رایگەیاندووە، 523 حاڵەتی خۆکوشتن لە نێو سەربازەکانی ئەمریکا لە ساڵی رابردوودا تۆمارکراوە، رێژەکەی لە ٪06ی زیاتر بووە بەراورد بە ساڵی 2022.
لە راگەیەنراوەکەی پنتاگۆندا هاتووە، حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە نێو سەربازانی ئەمریکی لە ساڵی 2023دا بەراورد بە ساڵی 2022 بۆ 30 حاڵەت بەرزبووەتەوە، بە جۆرێک رێژەی خۆکوشتن لە نێو سەربازەکان بۆ لە ٪12 بەرزبووەتەوە، لەنێو سەربازی یەدەگ بۆ لە ٪8 بووە، بەپێچەوانەشەوە حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە نێو سەربازی پاسەوانی نیشتمانی بۆ لە ٪5 کەمیکردووە.
روونیشیکردووەتەوە، هەموو حاڵەتێکی خۆکوشتن جێگەی بایەخپێدانە و وەزارەت بە گرنگییەوە لەو کەیسە دەڕوانێت، بەجۆرێک وەزارەتی بەرگری پەیوەندیی لوید ئۆستن سەرکردەی هێزەکانی بەرگرییەوە دەکات و داوای لیدەکات زیاتر گرنگی بە کارمەندەکان بدات.
لە 2023دا بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی خۆکوشتنەوە لەنێو سەربازەکانی سوپای ئەمریکادا ئۆستنی نیگەران کردبوو، بەجۆرێک داوای دەکرد هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ باشترکردن و پاڵپشتیکردنی لایەنی دەروونی سەربازەکان.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئۆستن لە 2022دا لیژنەیەکی جێگیری پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە نێو وەزارەتدا تاکو بتوانرێت لەو رێگەیەوە کۆنترۆڵی دۆخەکە بکرێت.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









